قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە نەخۆشخانە سەردانی نووسەر و وەڕگێڕی گەورەی کورد مامۆستا "عەزیز گەردی"ی کرد.
قوباد تاڵەبانی لەو بارەیە دەڵێت، نووسەر و وەڕگێڕی گەورەی کورد مامۆستا "عەزیز گەردی"، ئەو قەڵەمە جوانەی بێ هیچ چاوەڕوانییەک هەموو تەمەنی خۆی تەرخان کردووە بۆ خزمەت کردنی زمان و ئەدەبی کوردی و لەڕێی وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییە جیهانییەکانەوە کتێبخانەی كوردی دەوڵەمەند کردووە.
ئەو خەمی زمان و ئەدەبی نەتەوەکەیەتی، ئێستاش نەتەوەکەی بەهەمان ئەندازە لە خەمی تەندروستی ئەودان.
هیوای زوو چاکبوونەوە و لەشساغی بۆ دکتۆر عەزیز گەردی دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی