پێکەوە لە فیلمێکی نوێدا

10:50 - 2022-06-15
هەمەرەنگ
433 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی هەواڵی بەشداریکردنی هەردوو ئەستێرەی سینەمایی «ئانا هاسوای و جەسیکا چاستین»ی بڵاوکردوە کە پێکەوە رۆڵ لە فیلمێکدا دەبینن.
«Mother›s Instinct» ناوی فیلمە نوێکەیە و پێگەکە چەندین وێنەی نوێی ئەم دوو ئەکتەرە جیهانییەی بڵاوکردۆتەوە کە سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمەکەن لە لۆس ئەنجلۆس. لەم فیلمەدا هەردوو ئەستێرەکەی سینەما رۆڵی سەرەکی دەبینن، دەیلی مەیل ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە فیلمەکە بەرهەمهێنانەوەی فیلمێکە ساڵی 2018 بەرهەمهاتووە هەر یەکێک لەو ئەکتەرانە بە شێوازێکی جیا لە فیلمەکەدا رۆڵ دەبینن.
«ئانا هاسوای و جەسیکا چاستین» دوو ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهانن، لە ژیانی هونەرییاندا بەشداریی چەندین فیلمیان کردووە، لە بەرامبەر ئەو بەشدارییانەشیان چەندینجار پاڵێوراون بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار و گۆڵدن گلوپ و ئانا هاسوای خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە بۆ فیلمی «بێنەوایان»، هەروەها جەسیکا چاستین خەڵاتی گۆڵدن گلوپی بەدەستهێناوە.
ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان