قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق کۆبۆوە

10:47 - 2022-06-16
کوردستان
540 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق کۆبۆوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق و پرۆسەی سیاسی عیراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکران.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەممە 16ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ئەلینا رۆمانۆسکی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق و هیوای خواست لە ماوەی کارکردنیدا ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکاندا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی عیراق و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق  تاوتوێکرا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لایەنە عیراقییەکان پێویستە رەچاوی هەستیاری دۆخەکە بکەن و بەنەرمی نواندن و کەمکردنەوەی ئاستی داواکارییەکانیان رێگری بکەن لە تێکچوونی سەقامگیری عیراق

لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا پشتگیری تەواوی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و جەختیکردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا و ستایشی هەوڵەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانیشی کرد بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژی خێزانی.

 

 

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان