قوباد تاڵەبانی: کوردستان ئەستێرەیەکی درەوشاوەی بواری هونەری لەدەست دا

03:33 - 2022-06-20
کوردستان
548 جار خوێندراوەتەوە

بۆ کۆچی دوایی ھونە‌رمە‌ند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، قوباد تاڵەبانی ‏‎‏‎سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کە‌سوکاری ھونە‌رمە‌ند کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە‌ڕێزان کە‌سوکاری ھونە‌رمە‌ند کۆچکردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو ئەربیلی هونەرمەندێکی دێرین و ناسراوی هەولێرو کوردستان بوو خاوەنی چەندین شیعر و ئاواز و گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لە گۆرانی. بەکۆچکردنی ئە‌ربیلی کوردستان ئەستێرەیەکی تری درەوشاوەی بواری هونەری لەدەست دا، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و سەرجەم هونەرمەندان و شاعیران و هەوادارانی‌ دەکەم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەمولایەک ببەخشێت.
‏‎

قوباد تاڵەبانی
‏‎‏‎سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان