یانه‌ی بارسێلۆنا ناوی ئه‌و یاریگایه‌ی ئاشكرا كرد كه‌وه‌رزی 2023-2024 یارییه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌دات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كاره‌كان له پرۆژه‌ی ئه‌سپای بارسا كه نۆژه‌ندكردنه‌وه‌ی یاریگای كامپ نوه بارسێلۆنا پێویسته وه‌رزی 2023-2024 بچێته یاریگایه‌كی تر یاری بكات و له میانی كۆنگره‌یه‌كیش خوان لاپۆرتا ئه‌و یاریگایه‌ی ئاشكرا كرد.
لاپۆرتا ئاشكرای كرد بارسێلۆنا وه‌رزی 2023-2024 یارییه‌كانی له یاریگای مۆنجویك ده‌كات كه پێشتر یاریگای تایبه‌ت به یانه‌ی ئیسپانیۆل بووه.
ئه‌و یاریگایه میوانداری چالاكیه‌كانی ئۆڵۆمپیادی 1992ی كردوه‌و له ساڵی 1998 تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییش یاریگای یانه‌ی ئیسپانیۆل بوو كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه یاریگای تایبه‌ت به‌خۆی دروست كرد هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ته‌لۆنیا له مۆنجویك یاری ده‌كات له‌پاڵ ئه‌وه‌ش ساڵانه چه‌ندین ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی لێده‌كرێت.
یاریگای مۆنجویك جێگه‌ی 55 هه‌زاری هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه كه ده‌كرێت ئه‌مه كێشه بێت بۆ هانده‌رانی یانه‌كه به‌تایبه‌ت كه یاریگای كامپ ن‌و جێگه‌ی 98 هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه.
خوان لاپۆرتاش رایگه‌یاند یاریگاكه پێویستی به‌وه‌یه به‌بڕی 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ چاكسازی تێدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت وه‌رزی 2023-2024 میوانداری یارییه‌كانی
بارسێلۆنا بكات.