من و لەیلا چاپ و بڵاوکرایەوە

11:22 - 2022-06-28
هەمەرەنگ
137 جار خوێندراوەتەوە

لە دووتووێی 196 لاپەڕەدا رۆمانی «من و لەیلا» نووسینی رۆماننووسی عیراقی «ئەحمەد ئال جۆدە»یە و «دانا عەسكەر» کردوویەتییە كوردی لەلایەن ناوەندی فێربوون چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
رۆمانەکە كەشێكی فەنتازییە و لە سێ لۆكەیشنی جیاوازدا رووداو و چیرۆكەكانی تۆمار كراوە، وێڕای ئەوەی نووسەری ئەم رۆمانە عیراقییە، بەڵام فەزای رۆمانەكەی فەزایەكی تەواو جیاوازە لە فەزای عیراق و چیرۆكەكان لە سێ لۆكەیشندا روودەدەن، ئەوانیش (گوندی دۆریس، ناو كەشتیی قەنتۆرس، مەملەكەتی ئۆلۆمپیس) و كاركتەری سەرەكی رۆمانەكەش فەیلەسوفی پیر (ئۆگەستیس و لەیلا)ن كە تەواوی رۆمانەكە دەگێڕنەوە.

هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان