ناهید زەمانی

کارتۆنیست و وێنەکێش

10:25 - 2022-07-02
کەلتور
533 جار خوێندراوەتەوە

 به‌ختیار سه‌عید

بەردەوامیی و دیاركردنی ستایلی كاركردنی خانمە كاریكاتێرست و نیگاركێش (ناهید زەمانی) هۆکاری دەرکەوتن و ئەو سەرکەوتنانەیە کە بەدەستیهێناوە، ئەو خانمە دەڵێت: لە شاری ئەسفەهان لەدایکبووم، چالاکی پیشەییم لە ساڵی 2009 دەستپێکردووە و لە رۆژنامەکان بەرهەمەكانم بڵاوكردۆتەوە، لەوانە ئێران، ئارمان مێلی، شەرغ، جام جام، حەمشەهری، بی قەنون، ئیسفەهان ئیمروز، ئیسفەهان زیبا و ئیسفەهان نەمرۆز، خەت عوسان و ئاژانسەکانی هەواڵی عوسان و ئیمێنا.
ناهید لەدنیای هونەردا چەندە لە بواری كاریكاتێردا سەركەوتوو بووە، هێندەش لە بواری نیگاركێشانیشدا سەركەوتوو بووە، هەربۆیە لەهەردوو دنیاكەدا توانیوێتی كەسایەتییەكی هونەری سەركەوتوو بۆ خۆی بونیادبنێت لەسەر ئاستێكی فراوانی نێودەوڵەتی، كێشەکانی ژنان یەكێكە لەو پرسانەی زۆرترین كاری بۆ دەكات و بۆتە لیژنەی تەحكیم لەنێو ئەو فێستیڤاڵانەی تایبەتن بە كێشەكانی ژنان و دەربارەیان دەڵێت: خۆشبەختانە زیاتر لە جاران پرسی توندوتیژی دژ بە ژنان و جیاکاری رەگەزی دەخرێتەڕوو کە بە بڕوای من تەواو سروشتی و گونجاوە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای جیهان.
ئەو ژنە دەڵێت: رەنگە سەرەتای ئەم رووداوانە بگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017 و سەرەتای بزووتنەوەکە (منیش) ئەو هاشتاگە بۆ نیشاندانی بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی دەستدرێژی و ئازاردانی سێکسی بە تایبەت لە شوێنی کاردا بەکارهاتووە و بۆ ئیدانەکردنی، ئەم توندوتیژییە نەک هەر لەڕووی زیادبوونی توندوتیژییەوە، بەڵکو شێوەی توندوتیژیش گۆڕاوە و دڕندانەتر بووە، هەروەها ئەو ئامارانەی لەسەر کوشتنی ژنان لە دوو ساڵی رابردوودا بڵاوکراونەتەوە، بەڕاستی کارەساتبارن، و دواجاریش، دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان و بێبەشکردنی ژنان و منداڵان لە هەموو مافە کۆمەڵایەتی و ئەودیوەکانی مرۆڤ.

بایۆگرافی ناهید زەمانی
- پیشانگەیەکی کارتۆنی تایبەت لە ساڵی 2019 لە ماڵی هونەرمەندانی ئەسفەهان.
- بەشداریکردن لە چەندین پیشانگەی کارتۆنی گروپی لە وڵاتانی وەک بەرازیل، چین، تورکیا، ئیتالیا، کەنەدا، کوبا، فەرەنسا، پۆڵەندا، کۆریا.
خەڵات و رێزلێنان
- 2020 براوەی خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی فاکس بۆ ئاشتی ئیتالیا .
-2020 براوەی خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی کۆریای SICACO2020  .
- 2019 براوەی خەڵاتی تایبەتی نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی ساڵۆن نوکتەی سانتا کلارا کوبا.
- 2019 براوەی خەڵاتی تایبەتی یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژنانی کارتۆنی خەڵاتی نێودەوڵەتی فەرەنسا.
- 2019 براوەی خەڵاتی دووەم لە دەهەمین خولی فێستیڤاڵی چاپەمەنی و نوێنەرایەتی ئاژانسەکانی هەواڵی پارێزگای ئەسفەهان.
- 2019 بەشی لاوەکی دەهەمین فێستیڤاڵی چاپەمەنی و نوێنەرایەتی ئاژانسەکانی هەواڵی پارێزگای ئەسفەهان بە تەوەری فەزای ئەلیکترۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵبژێردرا.
- 2018 براوەی خەڵاتی سێیەمی هەشتەمین فێستیڤاڵی کارتۆنی تورکان سەلچوک لە تورکیا.
- 2017 براوەی مەدالیای رێزلێنانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارتۆنی پورتوگال.
- 2017 براوەی خەڵاتی دووەم لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی چاپەمەنی و نوێنەرایەتی ئاژانسەکانی هەواڵی پارێزگای ئیسفەهان .
-2017  هەڵبژێردرا بۆ بەشی لاوەکی دەیەمین فێستیڤاڵی رۆژنامەوانی و نوێنەرایەتی ئاژانسەکانی هەواڵی پارێزگای ئەسفەهان بە تەوەری بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی ئاو.
- 2017 یەکەم فێستیڤاڵی رۆژنامەوانی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی ئەسفەهانی هەڵبژارد.
- 2016براوەی خەڵاتی تایبەتی سی و سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئایدن دۆغانی تورکیا.
- 2015 براوەی خەڵاتی دووەمی یەکەمین فێستیڤاڵی کارتۆنی رۆژنامەوانی نیشتمانی لە تەبرێز.
- 2013 براوەی خەڵاتی یەکەمی هەشتەمین فێستیڤاڵی چاپەمەنی و نوێنەرایەتی ئاژانسەکانی هەواڵی پارێزگای ئیسفەهان .
- 2012 براوەی خەڵاتی یەکەمی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی چاپەمەنی و نوێنەرایەتی ئاژانسەکانی هەواڵی پارێزگای ئیسفەهان.
- 2010 هەڵبژێردرا بۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی جیاکسینگی چین.


بابەتە پەیوەندیدارەکان