هەواڵگری ئەمەریكا هۆشدارییەكانی سەبارەت بە دەستوەردانی دەرەكی لە هەڵبژاردنەكاندا چڕتر دەكاتەوە

10:11 - 2024-11-05
جیهان
64 جار خوێندراوەتەوە

شرق الآوسط

بەرپرسانی باڵای هەواڵگری ئەمریكا  هۆشداریی دەدات لە دەستوەردانی دەرەكی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەتایبەت لەلایەن روسیاوە كە كاردەكەن بۆ ئەوەی متمانە بە هەڵبژاردنەكان لاواز بێت و دووبەرەكی بخەنە ناو گەلی ئەمریكا
ئەم نیگەرانییە لە نوسینگەی بەڕێوەبەرانی هەواڵگری نیشتمانی و نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی و ئاژانسی ئاسایشی ئەلیكترۆنی و ژێرخانی وڵات راگەیەنراوە و ئەو سێ دەزگایە ئاشكرایانكردووە، "چاودێری نەیارانی بیانییان كردووە، لایەنی دەرەكی بەتایبەت روسیا كە كاردەكەن بۆ ئەوەی متمانە بە هەڵبژاردنەكان لاواز بێت و دووبەرەكی بخەنە ناو گەلی ئەمریكا
ئەو سێ‌ دەزگا هەواڵگرییە دەڵێن، لایەنی دەرەكی بە تایبەت روسیا لە رۆژی هەڵبژاردن هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە و سەرنجیان لەسەر ئەو حەوت ویلایەتە سەرەكییەی ئەمریكا دەبێت كە براوەی هەڵبژاردنەكە یەكلایی بكەنەوە ئەوانیش: ئەریزۆنا، نیڤادا، میشیگان، ویسكۆنسێن، پێنسیلڤانیا، جۆرجیا و كارۆلینای باكوور.

بابەتە پەیوەندیدارەکان