پێشبڕکییەکانی فۆرمولا ئی پێدەنێتە سەردەمێکی نوێی خانمانەوە، لەمەودوا خانمانیش هاوشێوەی پیاوان دەتوانن لە پێشبڕکێی فۆرمولا ئی بەشداریی بکەن و کێبڕکێ بکەن.
پێشبڕکێیەکانی فۆرمولا ئی زۆر نوێیە کە خۆی لە ساڵی 2012 دۆزرایەوە و ساڵی 2014 دەستی پێکرد، بەڵام هەتاوەکو ئەمڕۆش بەشی خانمانی تێدا نەبوو.
تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلەکانی فۆرمولا ئی لەوەدایە کە لە سەدا 30 خێراترن لە ئۆتۆمبێلەکانی فۆرمولا وەن و بزوێنەرەکەی کارەباییە و بەنزین بەکارنایەت.
لە وەرزی 2024-2025 خانمانیش هەلی ئەوەیان هەیە بەشداری لە پێشبڕکییەکانی فۆرمولا ئی بکەن، بەو هۆیەوە چەندین تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا و چەندین خانمە شۆفێر لە ئەکادیمیا جیاوازەکانی فۆرمولاوە تاقیکردنەوەیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجامدا بەمەبەستی ئەوەی خۆیان ئامادەبکەن پێش دەستپێکی وەرزی داهاتوو و کە 18 خانمە شۆفێر بەشدار دەبن.