پاسەوانەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور:

تەنیا داواكاریمان دامەزراندنمانە

11:45 - 2024-11-12
کوردستان
108 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد


بۆ دامەزراندنیان، پاسەوانانی كۆمپانیای نەوتی باكوور، كە ژمارەیان زیاتر لە 400 پۆلیسە، لە بەردەم كۆمپانیای ناوبراو گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی و داوادەكەن دابمەزرێنرێن، كە ساڵانێكی زۆرە خزمەت دەكەن.
لەوبارەیەوە محەمەد عەلی رێكخەری گردبوونەوەكە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ژمارەمان 460 پۆلیس دەبێت، چەندین ساڵە بەشێوەی گرێبەست لە كۆمپانیای نەوتی باكوور خزمەت دەكەین و ئەمە چەندەمین جارە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەردەبڕین، وتیشی: بۆ جاری دووەمە ستەم لە ئێمەی پۆلیسی گرێبەستی كۆمپانیای نەوت دەكرێت، وەك ئاگادارین هاوپیشەكانمان لە پارێزگاكانی موسڵ و سەڵاحەدین لەم كۆمپانیایە دامەزراون، بەڵام ئێمەی كەركوكی دانەمەزراوین، بۆیە داواكارین لە پارێزگاری كەركوك بەدەنگ داواكارییەكەمانەوە بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان