وەهاب هەڵەبجەیی: 8ی تەمموز کۆمەڵێ رووداو بوو کە توانی یەکێتی لە هەڵدێر و لە بەلاڕێدا بردن بپارێزێت

09:44 - 2022-07-09
کوردستان
630 جار خوێندراوەتەوە

وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژە تیرۆر پەیامێکی بەبۆنەی جەژنەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەم جەژنە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گۆڕانکاریی و راستکردنەوە و نوێبوونەوەی یەکێتی لەناو یەکێتییەکەماندا.

دەقی پەیامەکە:

جەژنی قوربان و ساڵیادی راستکردنەوەی حزبی شەهیدان پیرۆز دەکەم

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزبای ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانم دەکەم.

ئەم جەژنەمان، هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گۆڕانکاریی و راستکردنەوە و نوێبوونەوەی یەکێتی ناو یەکێتییەکەمان، پیرۆزبای خۆم ئاڕاستەی کادیر و لایەنگران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم، بەڵێن دەدەین بەردەوام پاڵپشتبین بۆ ئەو چاکسازی و رێکخستنەوانەی لەو حزبی شەهیدان بەردەوامە.

8ی تەمموز ڕووداو کۆمەڵێ بوو کە توانی یەکێتی لە هەڵدێر و لە بەلاڕێدا بردن بپارێزێت و بیخاتەوە سەر ئەو رێگەیەی کە هەزاران رۆڵەی حزبەکەمان خۆیان بۆ کردە قوربانی.

لەم دوو جەژنەدا، سڵاوێکی گەرم ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی دەستی تیرۆر دەکەم، دووپاتی دەکەینەوە لەسەر رێبازی رۆڵەکەیان بەردەوام دەبم بۆ پارێزگاری لە کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی.

براتان
وەهاب هەڵەبجەیی

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان