عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عیراق رایگەیاند کە دواى رەتکردنەوەى تانەکان لەلایەن دەستەى دادوەریی هەڵبژاردنەوە، لەم هەفتەیەدا ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان رادەگەیەنن و سبەى بە فەرمى کاتەکەى دیاریی دەکەن.