بەمەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجومەنی کۆمیسیاران کۆدەبێتەوە

08:15 - 2024-11-23
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بەمەستی پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند، رۆژی یەكشەممە یاخود دووشەممە ئەنجومەنی باڵای كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆدەبێتەوە بە مەبەستی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.


وتیشی، دوای سەپەندكردنی ئەنجامەكان، رادەستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش وادەی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان