بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زاهیر عەبدوڵڵا، هونەرمەندی ناسراوی کوردمان پێگەیشت.
بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و کەسوکارە سەربەرزەکەی، هاوڕێیانی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
رۆڵ و خزمەتی زاهیر عەبدوڵڵا لە بواری شانۆ و نواندن لەیادناکەین و بۆ هەمیشە بە زیندوویی لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.
لەخوای گەورە داواکارم هونەرمەندی خۆشەویستمان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان