عیراق دەروازەی مونزرییە ناكاتەوە

10:17 - 2022-07-20
ئابووری
444 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای هەوڵەكانی پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، بەمەبەستی كردنەوەی دەروازەی مونزرییە لە خانەقین، بەڵام هێشتا حكومەتی عیراق دەروازەكەی بە رووی گەشتیاراندا نەكردۆتەوە. 
بەهمەن ئەمیری موقەدەم، پارێزگاری كرماشان رایگەیاند: دوای نزیكەی سێ ساڵ لە داخستنی دەروازەکە بە هۆی كۆرۆنا و چەند كێشەیەكی ترەوە، ئێستا سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواوبوون، بۆ ئەوەی دەروازەكە بكرێتەوە.
ئاشكراشیكرد: بڕیار لەسەر كردنەوەی دەروازەی مونزرییە دراوە، بەڵام هێشتا حكومەتی عیراق دەروازەكەی نەكردۆتەوە.
وتیشی: «بەگوێرەی رێكەوتننامەكان، كردنەوەی دەروازەی مونزرییە تەنیا لەسەر كات وەستاوە».

بابەتە پەیوەندیدارەکان