بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین
برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك
ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم دەرفەتەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوانمان بۆ هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و خزمەتگوزار دەكەینەوە، هیوادارم هەموومان پێكەوە بە رۆحێكی برایانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان بكەین و داهاتوویەكی سەقامگیرتر بۆ خەڵكەكەمان بونیادبنێین. دڵنیاشم راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەشتان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری میللەتەكەمان دەبێت.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان