ئارۆ سه‌نگه‌ر
جارێكی تر له میركاتۆی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش هه‌واڵی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه له ریزی یانه‌كه‌ی، به‌لام ئه‌مجاره جیاواز له ساڵانی پێشوو یانه گه‌وره‌كان گرنگی به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ناده‌ن.
ساڵانێكی زۆره له میركاتۆكان باس له رۆیشتنی رۆناڵدۆ له ریزی یانه‌كه‌ی ده‌كرێت كه ئه‌و كاته‌ی له ریاڵ مه‌درید بوو ئه‌گه‌ر بیویستایه شتێك به‌سه‌ر كارگێڕی یانه‌كه‌ی بسه‌پێنێت به لێدوانێك یاخود بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رۆیشتنی یانه‌كه‌ی ناچار ده‌كرد داواكاریه‌كه‌ی جێ به‌جێ بكات.
رۆناڵدۆ له ریاڵ مه‌درید چه‌ند جارێك ئه‌و كاره‌ی كرد تا دواجار به‌شێوه‌یه‌كی دوور له چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كرد له كاروانی یاریكردنی ئه‌ویش جێهێشتتنی ریاڵ مه‌درید بوو له ساڵی 2018 كه چه‌ند رۆژێك دوای بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ رووی كرده یانه‌ی یۆڤانتۆس، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه چی تر رازی نه‌بوو مووچه‌كه‌ی زیاد بكات.
له یانه‌ی یۆڤانتۆسیش له یه‌كه‌م وه‌رزه‌وه كه یانه‌كه له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنس لیگ كرایه ده‌ره‌وه له‌هه‌موو میركاتۆكان باس له رۆیشتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له یۆڤانتۆس ده‌كراو دواجاریش هاوینی رابردوویانەکەی جێهێشت.
رۆناڵدۆ هاوینی رابردوو به به‌یاننامه‌یه‌كی دوور‌و درێژ كه ره‌خنه‌ی توندی له راگه‌یه‌ندنه‌كان گرت هه‌موو ده‌نگۆكانی له‌سه‌ر داهاتووی كۆتایی پێهێناو گه‌ڕایه‌وه بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌و دووپاتی کردەوە هیچ نیازێكی نییه بۆ جێهێشتنی تۆرینۆ، به‌ڵام به‌ر له 4 رۆژ له كۆتایی میركاتۆ ئه‌و یاریزانه یۆڤانتۆسی به‌ره‌و مانچسته‌ر یونایتد جێهێشت.
له‌م میركاتۆیه‌ش له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه باس له رۆیشتنی رۆناڵدۆ ده‌كرێت و هه‌موو سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كرد ئه‌و یاریزانه داوای ره‌سمی پێشكه‌ش به یانه‌كه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێبده‌ن له ریزی یانه‌كه بڕوات.
خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئه‌و یاریزانه سه‌ردانی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپای كرد، به‌ڵام هیچ كامێكیان ئاماده‌نه‌بوون بۆندی له‌گه‌ڵ بكه‌ن ئه‌مه‌ش له‌به‌رچه‌ند هۆكارێك له‌نێویاندا ته‌مه‌نی و مووچه زۆره‌كه‌ی.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ره‌تیكرده‌وه په‌یوه‌ندی به راهێنانی مان یونایتد بكات و گه‌شت بۆ ئاسیا و ئوسترالیا بكات، كاتێكیش مێندێز نه‌یتوانی یانه‌یه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه رۆناڵدۆ گه‌ڕایه‌وه مان یونایتد و هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی رابردووی دووباره كرده‌وه.
رۆناڵدۆ هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو له رێگه‌ی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هێرشی كرده سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاند و به‌وه تۆمه‌تباری كردن هه‌والی درۆی له‌سه‌ر بلاوده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت ئه‌و نیازی رۆیشتنی نییه له یانه‌كه.
رۆناڵدۆ به‌هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی رابردوو گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شداری كردن له یارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنیشی له‌و یارییه هانده‌رانی مان یونایتد نابێت دڵنیابن له مانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له ریزی یانه‌كه‌یان، چونكه وه‌رزی رابردووش سه‌ره‌ڕای به‌شداری كردن له یارییه‌كانی یۆڤانتۆس كه‌چی یانه‌كه‌ی جێهێشت، بۆیه راستیه‌كه ئه‌وه‌یه رۆناڵدۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه مان یونایتد و چاوه‌ڕێی بۆندێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ریزی یانه‌كه جێبهێڵێت و دوور نییه هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو له‌دوا رۆژه‌كان جارێكی تر ماڵئاوایی له یانه‌كه‌ی بكات.