یانه‌ی بارسێلۆنا له كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره له یاریگای كامپ ن‌و رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی ئه‌ستێره‌ی پۆڵه‌ندی ناساند كه له‌ماوه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه كردبوو.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه پۆڵه‌ندیه له كاتێكدا بۆنده‌كه‌ی یه‌كلایی كرایه‌وه كه یانه‌ی بارسێلۆنا له ئه‌مریكا بوون، بۆیه ئه‌ویش گه‌شتی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و له‌وێ ناساندنێكی بچووكی بۆ كرا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كات لاپۆرتای راهێنه‌ر رایگه‌یاند دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ بارسێلۆنا ئه‌و یاریزانه ده‌ناسێنن.
جیاواز له ته‌واوی بۆنده‌كانی تر كه به‌هۆی نوێ كردنه‌وه‌ی چیمه‌نی یاریگای كامپ ن‌و له یاریگای دووه‌می بارسا به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ناسێندران، ناساندنی لیڤاندۆڤسكی له یاریگای كامپ ن‌و بوو به ئاماده‌بوونی هانده‌ران.
وه‌كو چاوه‌ڕێش ده‌كرا ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ر روویان كرده یاریگای كامپ ن‌و بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه بینه‌ری ناساندنی سه‌ركرده‌ی پڕۆژه‌ی نوێی یانه‌كه بن و ناساندنه‌كه‌ش ریكۆردی نوێی نووسییه‌وه.
به‌پێی رراگه‌یه‌ندراوی یانه‌كه 59 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ناساندی لیڤا بوون، ئه‌مه‌ش ریكۆردی نوێی له مێژووی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه نووسییه‌وه.
ئه‌م ناساندنه ریكۆردی پێشووی ناساندنی نه‌یمار دا سیلڤای شكاند كه 56 هه‌زار كه‌س ئاماده‌بوون و له‌پله‌ی سێیه‌میش ناساندنی ئیبراهیمۆڤیچ دێت كه 50 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی بوون.
لیڤا به درێسی ژماره 9 كه تایبه‌ت به میمفیس دیپای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یه هاته ناو یاریگاوه‌و دواتریش لاپۆرتا رایگه‌یاند به‌خشینی ئه‌و ژماره‌یه به لیڤا بڕیاری یانه‌كه بووه‌و رێزی زۆریان بۆ دیپای هه‌یه، به‌خشینی ئه‌و ژماره‌یه‌ش وه‌كو لاپۆرتا ئاماژه‌ی پێدا له رووی بازرگانیه‌وه گرنگه چونكه ئه‌و گرنگی به‌و لایه‌نه‌ش ده‌ده‌ن
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له یانه‌كه‌ش پێش ناساندنی لیڤا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دیپای كردوه و داوای پۆشینی ئه‌و درێسه‌ی كردوه و ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه، به‌تایبه‌ت كه لیڤا ماركه‌ی تایبه‌ت به‌و ژماره‌ی هه‌یه و پێشتر هه‌میشه ئه‌و ژماره‌یه‌ی پۆشیوه.