سێيه‌مین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی

10:09 - 2022-08-07
هەمەرەنگ
134 جار خوێندراوەتەوە

لە بەردەوامی ئەو چالاکییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، رۆژی 4/8/2022 بە هاوکاری دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە، ناوەندی 7 رەنگە لەیادی نۆهەمین ساڵەی كۆچی دوایی شاعیری گەورە شێركۆ بێكەس-دا سێیەمین دیداری كارتۆنی كوردی سازكرد.
لە دیدارەکەدا بەرهەمی كاریكاتێریستانی 34 وڵات نمایشکرابوون کە سەرجەم بەرهەمەکان تایبەت بوون بەو شاعیرە کۆچکردووە. هەروەها لە دیدارەکەدا دەلیلێكی رەنگاو رەنگ ئامادەکرابوو کە بەرهەمەكانی دیدارەکەی تێدا چاپکرابوو، ئەمە جگەلەوەی کوردستانی نوێ رۆژنامەیەكی تایبەتی بە دیدارەكە چاپ و بڵاوكرده‌وه.
دوالاپەڕە

بابەتە پەیوەندیدارەکان