عیراق 34 تۆن ئاڵتوونی کڕی

10:15 - 2022-08-08
ئابووری
599 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی جیهانیی بۆ ئاڵتوون رایگەیاند: عیراق 34 تۆن ئاڵتوون دەکڕێت و وەک یەدەکی دراوی قورس لە بانکی جیهانیدا دایدەنێت، بەمەش عیراق لە پلەی 40ی وڵاتانی خاوەن ئاڵتوونەوە بۆ پلەی 30هەم بەرزکردەوە.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: دوای کڕینی 34 تۆن ئاڵتوون لەلایەن عیراقەوە، ئێستا ئەو وڵاتە خاوەنی 130.4 تۆن ئاڵتوونە، بەوەش عیراق چوارەم وڵاتی عەرەبییە لە رووی خاوەندارێتی زۆرترین بڕی ئاڵتوونەوە کە پێشتر لە پلەی شەشەمدابوو.
لە سەرتاسەری جیهاندا، هێشتا ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە خاوەنی 8133 تۆن یەدەکی ئاڵتوونە، وڵاتی ئەڵمانیاش لە پلەی دووەمدا دێت بە 3355 تۆن ئاڵتوون و ئیتالیاش بە پلەی سێیەم دێت بە 2451 تۆن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان