مەكتەبی سیاسی: یەكڕیزی و یەكخستنی هەوڵەكان

11:06 - 2022-08-08
کوردستان
386 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

 بەبۆنەی یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرۆك و سەركردایەتی و ئەندامانی پارتە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.
پارتی سۆسیال دیموكرات لە سەرەتای شۆڕشی نوێی گەلەكەمانەوە رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە خەبات بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئامانجەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و لەم پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە و هەمیشە بەشێك بووە لە بەرەی پێكەوەیی و هاوخەباتی و پێشمانوایە بۆ ئەمڕۆش هەر وا دەبێت. بۆیە وەك یەكێتی هەمیشە ئەم هاوسەنگەرییەمان لەگەڵ پارتەكەتان بە بەشێك لە هێزی میللەتەكەمان زانیوە و بۆ ئەم قۆناغەی ئێستاشمان پەرۆشی پەرەپێدانی ئەو  پەیوەندییەین، لەپێناوی یەكڕیزی  و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ گرتنەبەری چاكسازییەكی راستەقینە لە گشت بوارەكاندا.
دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان