چامپیۆنس لیگ هەنگاوێكی تری نا

12:00 - 2022-08-08
وەرزش
406 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا (چامپیۆنس لیگ) ماوەیەكی زۆرە دەستیانپێكردۆتەوەو چەندین یاریی ئەم خولە لە قۆناغە جیاجیاكانیدا كراون، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی رابردوو یارییەكانی چوونی قۆناغی سێیەمی یارییە بەراییەكان كران و ئەم هەفتەیەش یارییەكانی گەڕانەوەكانیان دەكرێن.
ئەم خولە سەرەتا بە یارییەكانی خولی تەمهیدی دەستیانپێكرد، دواتر یارییەكانی قۆناغی یەكەم و دووەمی یارییە بەراییەكان كران و 12 یانە لە قۆناغی یەكەمەوە بۆ قۆناغی سێیەمی یارییەكان سەركەوتن و 8 یانەی تریان تێكەڵاو كران و 20 یانە یارییەكانی قۆناغی سێیەمی یارییە بەراییەكان دەكەن.
هەفتەی رابردوو سەرجەم یارییەكانی چوون كران و ئەم هەفتەیەش یارییەكانی گەڕانەوە دەكرێن و 10 براوە لە ئەنجامی یارییەكانی چوون و گەڕانەوەوە بۆ قۆناغی پلەی ئۆفی بەر لە قۆناغی گروپەكان سەردەكەون، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی چوون كە رۆژانی  سێشەممە 2/8/2022 و چوارشەممە 3/8/2022 كران بەمشێوەیە بوون:
*شیریف تیراسبۆڵ- مۆڵدۆڤا(1)  ×     (2) ڤیكتۆریا پڵزن-چیك.
*لۆدۆگۆریتس-بولگاریا (1) × (2) داینەمۆ زەگریب-كرواتیا.
*مۆناكۆ-فەرەنسا (1) ×  (1) ئایندهۆڤن-هۆڵەندا.
*سانت جیلۆز-بەلجیكا (2) × (0) گلاسكۆ-سكۆتلەندا.
*بەنفیكا-پورتوگال(4) ×  (1) میتیلاند-دانیمارك.
*بۆدۆ-نەرویج  (5) ×  (0) زالگریس-لیتوانیا.
*ماكابی حەیفا-ئیسرائیل  (4) × (0) ئەپۆڵۆن-قوبروس.
*د.كییەڤ-ئۆكرانیا (1) ×   (0) شتۆرم گراتس-نەمسا.
*كارابخ ئەنگدام-ئازەربیجان (1) × (1) فرینكفارۆزی-هەنگاریا.
*زڤیزدا-سربیا (5)×  (0) بیۆنیك بێریڤان-ئەرمینیا.
بە پێی خشتەی دانراو بۆ یارییەكان، بڕیار وایە سبەی سێشەممە 9/8/2022 سەرجەم یارییەكانی گەڕانەوەشیان بكرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان