یادەوەریی وەرزشی

12:17 - 2022-08-08
وەرزش
591 جار خوێندراوەتەوە

خەسرەو گورون

52

لە درێژەی یارییە دۆستانەکانمان بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ وەرزی  1988-1989، سێ یاریی دۆستانەمان کرد، ئەمجارەش باسی یارییەكی تری دۆستانەی خۆمان دەكەم كە بەرامبەر تیپی یانەی کەرامە بوو کە چوارەم یاریی دۆستانەمان بوو.
پێش ئەم یارییە سێ یاریی دۆستانەی ترمان كردبوو،  لەگەڵ یانەی 1 ی حوزەیرانی کەرکوک، رۆژی 29/6/1988 لە یاریگای سلێمانی کرا و ئێمە (3-2) ئەم یارییە دۆستانەیەمان بردەوە.
دووەم یارییمان لەگەڵ یانەی سامەڕا بوو، رۆژی 1/8/1988 ئەو یارییەمان کرد، یارییەکەش لە یاریگای سامەڕا کردمان و 1-0 یارییەكەمان بردەوە و گۆڵەکەی سلێمانیش (ئازادی حاجی مەلا شەریف د.16) تۆماریکرد.
رۆژی 6/8/1988 سێیەم یاریمان بەرامبەر یانەی سامەڕا بوو، ئێمە لە یاریگای سلێمانی میوانداریی ئاوانمان کرد و ئەنجامی یارییەکەش بە یەکسانبوونی هەردوولا 1-1 کۆتاییهات.
چوارەم یاریمان بەرامبەر یانەی کەرامە بوو، یارییەکە رۆژی  15/8/1988 لە یاریگای سلێمانی (مەلعەبەکە) کرا، سەعات 6 ی ئێوارە فیکەی دەستپێکی بۆ لێدراو تیمێکی ناوبژیوانی لە سلێمانی بەڕێوەیان برد کە خوالێخۆشبوو مامۆستا حەمە سەعید نادر ناوبژیوانی نەوەڕاست بوو. 
راهێنەرانی ئێمە (ئازاد وەهاب و حەمە بچکۆل) بوون، هاندەرانی یارییەکە زۆر بوون، تیپی میوان بە درێسی شین و ئێمەش بەدرێسی سپییەوە یاریمان کرد.
پێکهاتەی سەرەکی ئێمە کە بە پلانی 4-4-2 یاریمان کرد بەمشێوەیە بوو؛
*گۆڵچی (هیوا محەممەد).
*بەرگری (خەسرەو گورون، هادی کەریم، سۆران ئەحمەد، نەبەزی عەلی ئاسکە).
*ناوەند (ئاسۆ قەلە، جەعفەر تۆفیق، ئامانج سەید برایم-کاپتنی تیپ، سەڵاحی شێخ ئەمین. 
*هێرشبەر (ئازادی حاجی مەلا شەریف، حەمەی کەریم).
راهێنەرانیش ئەم گۆڕانکارییانەیان کرد؛
*کاوە سدیق بۆ شوێنی خەسرەو.
* رزگار عەلی بۆ شوێنی هیوا.
*رزگار مستەفا بۆ شوێنی سۆران.
*فەلاح عەلی بۆ شوێنی ئاسۆ.
هەروەها هەریەکە لە بەکری شێخ مستەفا و بەختیار رەشید و تەنیا حەسەن و دارای شێخ عومەر بەشدارییان کرد.
ئێمە وەک تیپی یانەی سلێمانی توانیمان 3-0 یارییەکە ببەینەوە، گۆڵەکانی سلێمانیش (حەمەی کەریم د.16، ئامانجی سەید برایم د.73 و دارای شێخ عومەر د.82)  تۆماریانکردن.
داوی ئەم یارییەش ئێمە بەردەوام بووین لەسەر راهێنانەکانمان و ئەنجامدانی یاریی دۆستانە، یاریی پێنجەممان رۆژی  24/8/1988 لەگەڵ یانەی نەوتی بەغدا بوو، لە ژمارەی داهاتووی ئەم باسەماندا تیشکێک دەخەمە سەر ئەم یارییەش.

بابەتە پەیوەندیدارەکان