پیرۆزبایی كۆسرەت رەسوڵ

09:46 - 2022-08-09
کوردستان
263 جار خوێندراوەتەوە

برای بەڕێزم: كاك محەمەدی حاجی مەحمود  سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

چل و شەشەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە جەنابت و هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی حزبەكەتان پیرۆزدەكەم، هیواخوازم لە سەركەوتندا بن.
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە چل و شەش ساڵەی تەمەنیدا،  لە رۆژانی سەختی خەبات  و بەرەنگاربوونەوەی رژێمی بەعس و ئازادكردنی كوردستان، رۆڵێكی دیار و بەرچاوی هەبووە، لە سەنگەرەكانی خەباتەوە بەرگریی لە كوردستان كردووە و لە سەردەمی حكومڕانیشدا رۆڵێكی بەرچاوی بینیوە و بەشدارییەكی كارای هەبووە.
لەم رۆژەدا، وێڕای دووبارە پیرۆزباییم، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەمەوە و دەخوازم هەموومان لەپێناو كورد و كوردستان و مافەكانی گەلەكەمان تێبكۆشین.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان