قۆناغێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرج دەكرێت

10:20 - 2022-08-09
کوردستان
412 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاندووە: بڕیارە بەم نزیكانە قۆناغێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرج بكرێت.
 نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاندووە: پاش تەواوبوونی رێكارە كارگێڕی و داراییەكان، بەم نزیكانە قۆناغێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جووتیاران بەپێی رۆژی رادەستكردنی گەنم بە سایلۆكان، خەرج دەكرێت كە بەشێكی تری شایستە داراییەكانی جووتیارانە بۆ ساڵی 2022.

بابەتە پەیوەندیدارەکان