چلەی محەمەد ئەربیلی لە هەولێر

11:09 - 2022-08-09
هەمەرەنگ
335 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 9/8/2022، لە هەولێر مەراسیمی چلەی هونەرمەندی گەورەی شارەكە (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) بە پێشكەشكردنی چەند چالاكییەكی هونەریی و گۆرانی و میوزیك بەڕێوەدەچێت.
مەراسیمەکە، سەعات 5ی سەرلەئێوارە لە هۆڵی رۆشنبیری لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سازدەكرێت، وەك وەفایەك بۆ ئەو 60 ساڵەی تەمەنی ئەربیللی پێشكەش بە هونەری كوردستانی كرد.
هونەرمەند، محەمەد ئەربیلی لە ساڵی 1933 لە گەڕەكی تەعجیل لە شاری هەولێر لەدایكبووە، خاوەنی چەندین گۆرانییە بە زمانی كوردی و توركی و عەرەبی و  لە 20/6/2022 لە هەولێر كۆچی دوایی كرد.
كۆمار عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان