ئارۆ سه‌نگه‌ر
هه‌ر كاتێك باسی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بكرێت له میركاتۆ هه‌مووان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و یانه‌یه پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كردوه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌كه له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی یانه‌كه خه‌رجی كردوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه له توانای یانه‌كه‌و پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری كه‌م ده‌كرێته‌وه.
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌هۆی خه‌رج كردنی پاره‌یه‌كی زۆر له ساڵانی رابردوو بووه‌ته سیمبولی یانه‌ی پاره و هه‌میشه ناوی ئه‌و یانه‌یه واده‌هێنرێت كه هه‌موو میركاتۆیه‌ك پاره‌ی خه‌یاڵی خه‌رج بكات.
له‌م میركاتۆی هاوینه‌شدا جارێكی تر ناوی مانچسته‌ر سیتی به گه‌وره‌یی باس ده‌كرێت، به‌ڵام باسی كردنی ئه‌م جاره به‌هۆی خه‌رج كردنی پاره‌ی زۆر نییه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنیه‌تی له فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێك به نرخێكی زۆر باش.
مان سیتی له رابردوو هه‌میشه به شكستی دارایی ناوی ده‌ركردبوو، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانی به پاره‌ی زۆر ده‌كڕی، به‌ڵام كاتێك ده‌یویست ده‌ستبه‌رداری یاریزانێك بێت كارگێڕی یانه‌كه نه‌یده‌توانی پاره‌یه‌كی باشی له فرۆشتنی یاریزانه‌كه ده‌ست بكه‌وێت.
مان سیتی هاوشێوه‌ی مان یونایتدی دراوسێی سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه داراییه‌كان كه زۆرینه‌ی یانه‌كانی جیهانی گرتۆته‌وه، ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كی داراییان نییه و هه‌ست به هیچ گوشارێك ناكه‌ن.
مان سیتی له‌م میركاتۆیه یه‌كێك له باشترین بژارده‌كانی میركاتۆی به ئاسانی گواسته‌وه ئه‌ویش ئیرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری به‌توانای نه‌رویژی بوو به پاره‌یه‌ك كه سێیه‌كی نرخی راسته‌قینه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرا هه‌موو گه‌وره‌كان شه‌ڕ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هالاند بكه‌ن، به‌ڵام مان سیتی به ئاسانییه‌كی زۆر و به‌بێ بوونی هیچ ركابه‌رێك یاریزانه‌كه‌ی گواسته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مووچه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه هیچ یانه‌یه‌كی تر جگه له مان یونایتد توانای پێشكه‌ش كردنی نییه، به‌لام مان یونایتد به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی چی تر ویستی ئه‌ستێره‌كان نییه.
مان سیتی له‌م میركاتۆیه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی چاره‌سه‌ر كردوه ئه‌ویش فرۆشتنی یاریزانه‌كانیه‌تی و به‌هۆی ئه‌مه‌ش توانیویه‌تی له‌م میركاتۆیه 51 ملیۆن یۆرۆ قازانج بكات.
ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانی لاو له میركاتۆ و هێنانی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و چوونه ده‌ره‌وه به قازانج له میركاتۆ شتێكی ئاسان نییه و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ستایش بكرێت.
مان سیتی له‌م میركاتۆیه توانی به‌باشی بازاڕكردن به یاریزانه‌كانیه‌وه بكات و هیچ نیازێكی نیشان نه‌دا بۆ ده‌سته‌رداربوون لێیان به‌هۆی ئه‌مه‌ش توانی له كۆتایی به‌و نرخه بیانفرۆشێت كه ده‌یویست.
ئه‌و ناوانه‌ی مان سیتی له‌م میركاتۆیه ده‌ستبه‌رداریان بووه له تۆپی پێی ئینگلته‌را قورسایی خۆیان هه‌یه و چوونه ریزی یانه‌ی گه‌وره، راسته به ئه‌گه‌ری زۆر ركابه‌ری نازناوه‌كه نابن، به‌ڵام ده‌كرێت سه‌ر ئێشه بۆ تیپه‌كه‌ی پیپ گواردیۆلا دروست بكه‌ن.
تیپه شین پۆشه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر گابرێل جیسۆسی به 52 ملیۆن یۆرۆ فرۆشت به ئه‌رسناڵ و دوای ئه‌وه‌ش زیچینكۆی به 35 ملیۆن یۆرۆ به هه‌مان یانه به‌خشی و سێیه‌م بۆندی گه‌وره‌ش فرۆشتنی ره‌حیم ستیرلینگ بوو به چێڵسی به 56 ملیۆن یۆرۆ.
ئه‌وه‌ی كارگێڕی مان سیتی له‌م میركاتۆیه كردی كه دوو ركابه‌ری به‌هێزتر كرد دوو ئه‌گه‌ری هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه وه‌كو ركابه‌ر له‌سه‌ر نازناوه‌كه سه‌یری چێڵسی و ئه‌رسناڵ ناكات، دووه‌میش ئه‌وه‌یه یانه‌كه پێویستی به پاره‌یه‌و ده‌زانێت تیپه ئینگلیزه‌كان پاره‌ی زیاتر ده‌ده‌ن به یاریزانان.
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م راستتره چونكه ئه‌رسناڵ هێشتا ده‌جه‌نگێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ریزی چوار تیپه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی و به‌شداری كردن له چامپیۆنس لیگ، هه‌روه‌ها بلوز دوای گۆڕینی ئیداره له قۆناغی راگواستن دایه و گوشاری زۆریان له‌سه‌ره، له‌پاڵ ئه‌وه‌ش ستیرلینگ به قۆناغێكی خراپ له كاروانی یاریكردنی تێده‌په‌ڕێت و پێویستی به كاته بۆ خۆگونجاندن له ستامفۆرد بریج.
به‌ڵام بژارده‌ی دووه‌م لۆژیكیانه تره چونكه تیپه ئینگلیزیه‌كان پاره‌ی زۆر بۆ كڕینی یاریزانان خه‌رجی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاستی ستیرلینگ بكه‌ی له دوو وه‌رزی رابردوو هه‌رگیز هی یاریزانێك نییه نرخی 50 ملیۆن یۆرۆ بێت، هه‌روه‌ها جیسۆس و زیچینكۆ كه له یانه‌كه یه‌ده‌ك بوون شایسته‌ی ئه‌و نرخه نین.
به‌ڵام ئینگلیزه‌كان یاسا و نرخی خۆیان هه‌یه و كارگێڕی مان سیتیش كاری له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كرد بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه نا پێویسته‌كانی به پاره‌ی زۆر بفرۆشێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو گۆڕانكاری له ئه‌قڵیه‌تی كاركردنی مان سیتی رووی داوه‌و پێشتر مان سیتی پشتی به توانا داراییه به‌هێزه‌كه‌ی ده‌به‌ست بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان و گوێی به فرۆشتن نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئه‌و گوشاره زۆره‌ی له‌سه‌ر یانه‌كه دروست كرا به‌هۆی خه‌ركردنی پاره‌ی زۆر ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ی گۆڕی و وای كرد سیتی به وریایه‌وه پاره خه‌رج بكات و سه‌رنجیش بخاته سه‌ر فرۆشتنی یاریزانان به پاره‌ی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان كڕین و فرۆشتن دروست بكات.