مۆدێرنە و کولتوور

11:08 - 2022-08-10
هەمەرەنگ
301 جار خوێندراوەتەوە

مۆدێرنە و  ولتوور

لە دووتووێی 230 لاپەڕەدا کتێبی «مۆدێرنە و کولتوور دەربارەی کۆمەڵناسی کولتوور» نووسینی «شەماڵ لەتیف» چاپ و بڵاوکرایەوە و یەکێكی ترە لە بڵاوکراوە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: ئەم توێژینەوەیە کار لەسەر ئەوە دەکات، کە دەرکەوتەکانی سەردەمی مۆدێرن و جیهانی نوێ لەسەر کولتووری کۆمەڵگەی کوردی، لە بوار و شێواز و فۆڕمەکانی مۆدە کۆمەڵایەتییەکان و گۆرانی و میوزیکی کوردی نیشان بدات، ئەم توێژینەوەیە دەرکەوتنە نوێیەکانی کولتووری مۆدێرن و هەژموونی ئەم کەلتوورە لەسەر کولتووری خۆماڵی دەخاتەڕوو. هەروەها نیشاندانی گۆڕانی کولتووری وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی. بە واتایەکی تر کولتوور پێکهاتەیەکی وەستاو و نەگۆڕ نییە، بەڵکو هەمیشە لە گۆڕاندایە لە هەموو کۆمەڵگە جیاوازاکەندا، بەڵام رادە و شێوازی گۆڕانەکە و خێرایی و لەسەرخۆیی گۆڕانکارییەکە پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی ئەو کۆمەڵگەیە بۆ گۆڕانکارییەکان. لەسەر ئەم بنەمایە ئەم توێژینەوەیە دەیەوێت ئەو بەریەککەوتن و ململانێیانە بخاتەڕوو کە ئەم دوو چەمکە لەگەڵ یەکتردا رووبەڕووی دەبنەوە.
دیلان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان