یەكەم كۆنسێرت بۆ سەمای فلامینگۆ لە سلێمانی

11:12 - 2022-08-10
هەمەرەنگ
362 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەكەمجار لە سلێمانی كۆنسێترێكی گۆرانی و سەما و میوزیكی (فلامینگۆ) ساز كرا كە 14 هونەرمەند بەشدارییان تێدا كرد.
كۆنسێرتەكە، لە هۆڵی رۆشنبیری لەلایەن فێرگەی میوزیكی فلامینگۆ لە سلێمانی بە هاوكاری بەشی هونەرەكانی میوزیكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە چەندین بەرهەمی هونەریی ناوازە بەڕێوەچوو.
هونەرمەند رووبار ئەحمەد بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، ستایشی ئەم جۆرە كارە هونەرییەی كرد لە كوردستان كە سەماو میوزیكی تایبەت بە خۆی هەیە و هونەرێكی بەرزە لە جیهاندا.
فێرگەی میوزیكی فلامینگۆ لە سلێمانی لە لایەن هەردوو هونەرمەند سامان كەریم و دیلەك ئاكدەنیزەوە سەرپەرشتی دەكرێت و 14 هونەرمەند بەشدارییان لە كۆنسێرتەكەدا كرد.

كۆمار عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان