یانه‌ی ئینته‌ر میلان رایگه‌یاند گه‌یشتۆته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌لێكس سانشێزی ئه‌ستێره‌ی چیلی بۆ ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش رێگه بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه خۆش ده‌كات په‌یوه‌ندی به مه‌رسیلیاوه بكات.
ئینته‌ر له پێگه‌ی ره‌سمی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه داوه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سانشێز بۆنده‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و یانه‌كه ده‌یه‌وێت سوپاسی سانشێز بكات بۆ ئه‌و سێ ساڵه‌ی له یانه‌كه یاریكرد و توانی سێ نازناویش بباته‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت له هه‌نگاوی داهاتووی.
هالك له كاروانی یاریكردنی بۆ یانه‌كانی ئۆدینیزی و بارسا و ئه‌رسناڵ و مانچسته‌ر یونایتد یاریكردوه‌و دواجاریش په‌یوه‌ندی به مان یونایتده‌وه كرد.
به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ش كه مووچه‌ی ساڵانه‌ی 7 ملیۆن یۆرۆ بوو ئینته‌ر ده‌توانێت كۆتایی به كێشه‌كه‌ی بهێنێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
یاری خاوێن.
ئینته‌ر ماوه‌یه‌كه له گفتوگۆدایه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی ئه‌و یاریزانه به‌ڵام سانشێز داوای قه‌ره‌بووی ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌داو به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش ئینته‌ر 5 ملیۆن یۆرۆی وه‌كو قه‌ره‌بوو پێبه‌خشیوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌و یاریزانه گه‌یشتۆته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی مه‌رسیلیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات و ته‌نها پێویستی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاریزانی سه‌ربه‌ست.