تارا شێخ عوسمان
1-2
(له‌گه‌ڵ بادا رۆیشت) یه‌كێكه له رۆمانه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ده‌بی ئه‌مریكا، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردوودا نووسراوه و به‌رده‌وام له‌ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌مریكا و جیهاندا باسی لێوه‌كراوه و ده‌كرێت. نووسه‌ری ئه‌م رۆمانه‌ش (مارگرێت میچێل)ه و ته‌نها ئه‌م رۆمانه‌ی نووسیوه. ئه‌م رۆمانه له‌كاتی خۆی و ئێستاش جێگه‌ی سه‌رنجی ره‌خنه‌گران بووه و به هه‌ردوو ئاراسته‌ی ره‌خنه‌ی توند و سه‌رسامبوون، چه‌ندین وتاری له‌سه‌ر نووسراوه، زیاده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین تا ئێستاش ناوبه‌ناو ئه‌و كاره ئه‌ده‌بییه ناوازه‌یه قسه‌وباسی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
مارگرێت میچێل شه‌ش ساڵی ته‌مه‌نی خۆی به‌نووسینی ئه‌م رۆمانه‌وه به‌سه‌ربردووه، چه‌قی رۆمانه‌كه‌ش بریتییه له‌چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان هه‌ردوو پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه (سكارلێت ئۆهارا) و جه‌نه‌ڕاڵ (رێت باتله‌ر)ه كه دوو كه‌سی سه‌ركێش و سه‌رسه‌خت و كه‌لله‌ڕه‌قن. رووداوه‌كانی جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكاش ده‌وری ئه‌م چیرۆكه‌ی داوه، كه قۆناغێكی گرنگه له‌مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیان داناوه. چیرۆكی خۆشه‌ویستی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی نووسه‌ر نه‌بووه، هێنده‌ی مه‌به‌ستی بووه به شێوازێكی تر و دوور له گێڕانه‌وه‌یه‌كی وشكی مێژووی رووداوه‌كان، باس له‌و جه‌نگه ناوخۆییه بكات و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و هه‌ڵسوكه‌وتیان له زۆر رووه‌وه بخاته‌ڕوو.
له‌گه‌ڵ بادا رۆیشت... به‌ڵێ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌دوو سه‌ده روویداوه رۆیشت و به‌لای باكوورییه‌كان و باشوورییه‌كانیشه‌وه بووه دوێنێ، به‌ڵام دوێنییه‌كی تاڵ، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌م تاقانه رۆمانه‌ی خانمه نووسه‌ر مارگرێت میچێله كه ناوبانگێكی وای پێ به‌خشیوه، تا ماوه‌یه‌كی زۆر له هزری خه‌ڵك و خوێنه‌رانیدا ده‌مێنێته‌وه.
مارگرێت میچێل كێیه؟ چۆن ئه‌م رۆمانه‌ی نووسی؟
ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌م رۆماننووسه (بیگی)ه و باوكی ناوی (یۆجین نیو میچێل)ه له‌تشرینی دووه‌می ساڵی (1900) له شاری ئه‌تڵانتای پایته‌ختی ویلایه‌تی جۆرجیا له‌دایكبووه، دایكی (ئیزابیل ستیڤن) به ره‌چه‌ڵه‌ك ئیرله‌ندی بووه و باوكیشی (یوجین میچێل) ئه‌مریكی و یاساناس بووه. له ئه‌تڵانتا خوێندوویه‌تی و دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندنی باڵا چووه‌ته زانكۆی (سمیس)ی ماساچوتس. بیگی له مناڵیدا زۆر حه‌زی له قوتابخانه نه‌بووه، چونكه زۆر رقی له بابه‌تی بیركاری بووه و به‌بابه‌تێكی ئاڵۆزی داناوه، به‌ڵام دایكی به‌زۆر بردوویه‌تی بۆ قوتابخانه و نه‌یهێشتووه له خوێندن داببڕێت. زۆر به گه‌نجی دراوه به‌شوو و ده‌زگیرانه‌كه‌ی گه‌نجێك بووه به‌ناوی كلیفۆرد هینری، به‌ڵام له ساڵی 1918 و له كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا له شه‌ڕێكدا له فه‌ره‌نسا ده‌كوژرێت، ساڵی دواتریش دایكی به ئه‌نفلۆنزا ده‌مرێت، ئیدی ناچار ده‌بێت كاروباری ناوماڵ و خزمه‌تكردنی باوكی بگرێته ئه‌ستۆ.
له‌ساڵی 1922دا دوو پیاو پێكه‌وه ده‌ناسێت كه یه‌كێكیان ناوی (بیرین ئه‌پشۆ) بووه و یاریزانی پێشووی تۆپی پێ بووه، به‌ڵام كه‌سێكی زۆر سه‌ر به‌گۆبه‌ند بووه. ئه‌وی تریان رۆژنامه‌نووسێكی هاوسه‌نگ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی بووه به‌ناوی (جۆن مارش)، به‌ڵام بیگی مه‌یلی بۆ پیاوی یه‌كه‌میان ده‌بێت كه پیاوێكی راڕا و ناجێگیر بووه و هه‌رجاره و كارێكی كردووه و هه‌رگیز خاوه‌نی داهاتێكی جێگیر نه‌بوون، بۆیه بیگی پشتی پێ نه‌به‌ستووه و ناچار بووه خۆشی كاربكات. هه‌ر بۆیه جۆن مارش كه ئه‌و كات سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (ئه‌تڵانتا جورناڵ) بووه، یارمه‌تی داوه و به رۆژانه‌ی (25) دۆلار وه‌ك په‌یامنێر و نووسه‌ر لای خۆی دایمه‌زراندووه. به‌هۆی چالاكی و تواناكانییه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه جێگه‌ی سه‌رسامی جۆن مارش. له ساڵی 1924دا له ئه‌پشۆ جیاده‌بێته‌وه و له 1935دا شوو ده‌كات به جۆن مارش، ژیانێكی خۆش و هێمن ده‌ستپێده‌كه‌ن. له ساڵی 1936دا بیگی تووشی جۆرێكی خراپی رۆماتیزم ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه واز له‌كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌هێنێت و نه‌ك ده‌چێته ماڵه‌وه، به‌ڵكو زۆربه‌ی كات له‌سه‌ر جێگه‌ش ده‌كه‌وێت. بۆ كه‌سێكی چالاك و پڕكاری وه‌ك بیگی ئه‌مه شتێكی قورس ده‌بێت، به‌ڵام ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه و ئازاره‌كانی و له‌سه‌ر جێگه‌كه‌وتن بگرێت. به‌هۆی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی بۆی دێت، له‌و ژیانه وه‌ڕسكه‌ره رزگاری ده‌كات و خه‌مه‌كانی وه‌لا ده‌نێت و خه‌ونێكی مناڵی و نه‌وجه‌وانی زیندوو ده‌كاته‌وه كه خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته مێژوووییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و جیهان بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردبوو له ته‌مه‌نێكی زۆر گه‌نج و له‌كاتی خوێندنی زانكۆدا ببێته ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی توێژه‌ره‌وانی مێژوویی له ئه‌تڵانتا و كۆمه‌ڵه‌ی (هیمۆگۆنۆن) له كارۆلینای باشوور. ئیدی ده‌كه‌وێته خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان و كتێبی دیكه و له په‌ستا جۆن مارشی مێردی له كتێبخانه‌ی شاره‌كه‌یان كتێبی بۆ ده‌خوازێت و بیگیش ده‌یخوێنێته‌وه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن جارێك مێرده‌كه‌ی به كۆمه‌ڵێك كتێبه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێی ده‌ڵێت: ئیتر كتێب نه‌ماوه له‌كتێبخانه‌ی شاره‌كه نه‌تخوێندبێته‌وه، پێشی ده‌ڵێت: تۆ ئه‌و هه‌موو كتێب و به‌ڵگه‌نامانه‌ت خوێندووه‌ته‌وه، بۆ خۆت شتێك نانووسی؟ ئه‌م قسه‌یه و به‌داواداچوونه زۆره‌كانی و هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه و كتێبانه‌ی خوێندبوونیه‌وه و ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه به مناڵی له زاری خزم و نزیكه‌كانی ده‌یبیست له‌باره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، كه خۆیان جه‌نگاوه‌رانی دێرین بوون و له‌ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا بوون و باسیان له‌كاره‌سات و ماڵوێرانییه‌كانی جه‌نگ ده‌كرد. ئه‌و چیرۆكانه‌ش كه له‌ئیشكه‌ره ره‌شپێسته‌كان بیستبوونی، بوونه پاشخانێكی گه‌وره و هه‌وێنی نووسینی چیرۆكێك، به‌ڵام چیرۆكێكی ئاسایی نا، به‌ڵكو رۆمانێك سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناخۆی ئه‌مریكا كه له‌نێوان ویلایه‌ته‌كانی باكوور و باشووردا هه‌ڵگیرسا، ئیدی له ساڵی 1930ه‌وه ده‌ست ده‌كات به‌نووسینی رۆمانه‌كه و ناوی ده‌نێت (له‌گه‌ڵ بادا رۆیشت) و له ساڵی 1936دا ته‌واوی ده‌كات. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا نیازی ئه‌وه‌ی نابێت بڵاوی بكاته‌وه، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی رۆمانه‌كه گه‌وره‌یه و هیچ خانه‌یه‌كی چاپ ناچار نییه ئه‌و سه‌ركێشییه بكات، دواتر بۆ ئاسووده‌كردنی ویژدانی و ئه‌ستۆپاكی خۆی له‌ئاست هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌چیرۆكه‌كه‌دا ناوی هێناون، چه‌ند هه‌وڵێك ده‌دات و دواجار خانه‌یه‌كی چاپ قایل ده‌بێت رۆمانه‌كه چاپ بكات، ئیدی رۆمانه‌كه به‌ناوی خوازراوی مارگرێت میچێله‌وه چاپ ده‌كات.
پێشوازی خه‌ڵك و تیراژی رۆمانه‌كه
دوای چاپكردنی رۆمانه‌كه، خوێنه‌ران پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێده‌كه‌ن و به‌خت یاوه‌ری میچیل ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا یه‌ك ملیۆن دانه له رۆمانه‌كه به نرخێكی گران ده‌فرۆشرێت، به شێوه‌یه‌ك رۆژانه (50) هه‌زار دانه‌ی لێ ده‌فرۆشرێت. ساڵێك دواتر مارگرێت میچێل له‌پای نووسینی ئه‌و رۆمانه خه‌ڵاتی (پۆلیتزه‌ر)ی پێ ده‌به‌خشرێت، دواتریش رۆمانه‌كه‌ی سنووره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تێده‌په‌ڕێنێت و له به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی تری ئینگلیزی زمان چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه و هه‌ر زووش وه‌رده‌گێڕدرێته سه‌ر چه‌ند زمانێكی تری جیهان.
هه‌موو ئه‌وانه وا له‌مارگرێت میچێل ده‌كه‌ن هه‌ست به ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بكات كه كه‌وتووه‌ته سه‌رشانی و لێپرسراوانه‌تر هه‌ڵسوكه‌وت بكات، هه‌ر بۆیه كاتێك جه‌نگی دووه‌می جیهان به‌رپا ده‌بێت، نووسه‌ر خۆبه‌خشانه هاوكاری رێكخراوی خاچی سووری ئه‌مریكا ده‌كات و یارمه‌تی خۆراكی و پێداویستی پزیشكی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستیانه و هه‌ر خۆشی به بڕێك یارمه‌تی پزیشكی و خۆراكه‌وه ده‌چێته شارۆچكه‌كه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا و به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌ساڵی 1949دا خه‌ڵاتی هاووڵاتی فه‌خریی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی پێ ده‌درێت.