بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری کاک کەریم شنگالی
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان