دڵەڕاوکێی پلەوپایە

12:42 - 2022-08-15
هەمەرەنگ
422 جار خوێندراوەتەوە

لە دووتووێی 374 لاپەڕەدا کتێبی «دڵەڕاوکێی پلەوپایە» نووسینی «ئالان دە بۆتن» و وەرگێڕانی «سەڵاح حەسەن پاڵەوان» چاپ و بڵاوکرایەوە کە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: «دڵەڕاوکێیەکە ئەوەندە خراپ و تێکدەرە، دەتوانێت بەشێکی فراوان لە ژیانمان وێران بکات، بەوەی ئێمە نیگەرانی ئەوەی سەرنەکەوین لە بەدەستهێنانی ئەو نموونە باڵایانەی کە کۆمەڵگە وەک بەهای سەرکەوتن دیاریی کردوون، بەمەش دەرئەنجامی ئەم سەرنەکەوتنە ببێتەهۆی داماڵینمان لە شەرەف و رێزی پلەوپایە، دڵەڕاوکێی ئەوەی ئێمە لە ئێستەدا پلەوپایەیەکمان هەیە کە سادە و ساکارە و گومان هەیە هەرەس بهێنێت و بەرەو خوارترین ئاست بڕوات. ئەمجۆرە دڵەڕاوکێیە لە ئەنجامی ئەمانەدا دروست دەبێت، داسەکنانی ئابوری، دەرکردن لەکار، بەرزبوونەوەی پلەی کاری هاوکارانمان، خانەنشینی، وتووێژ لەگەڵ هاوکارانمان لە هەمان پیشەدا، کورتەیەک باسوخواس لە رۆژنامە لەسەر دیارترین و سەرکەوتووترین هاوڕێکانمان.

دیلان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان