پێشمەرگە گەڕایەوە پلەی نۆیەمی ریزبەندیی

01:16 - 2025-06-24
وەرزش
43 جار خوێندراوەتەوە

لاپەڕەی وەرزش

رۆژی هەینی رابردوو 20/6/2024، یارییەكانی هەفتەی 36 لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق كران، پێشمەرگەی سلێمانی لەم هەفتەیەی یارییەكانیدا لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا 0-0 لەگەڵ تیپی یانەی ئەلحوسەین یەکسان بوو.
هەفتەی 35 لەیاریگای ئیتیساڵات 1-0براوە بوو، هەفتەی 34 یش لە سلێمانی 3-2 لە بەحری بردەوە، پێش ئەم یارییە و لە هەفتەی 33 ی یارییەكاندا،  0-1 بە رومادی دۆڕا، بەم ئەنجامانە ئێستا بە 48 خاڵەوە بۆ پلەی نۆیەم سەركەوتەوە.
هەرچی تیپی یانەی گازی باكووری شاری كەركوكیشە، لە هەفتەی 33 دا، ئەنجامێكی زۆر باشی تۆماركرد و توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 3-1 لە تیپی یانەی سەناعات كارەبایی دوا تیپی ریزبەندیی باتەوە، بەڵام لە هەفتەی 34 دا هەرچەندە لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر ئەلفەهد یاریی كرد، بەڵام 1-1 لە گەڵ تیپی میوان یەكسانبوو، لە هەفتەی 35 یشدا بەگۆڵێکی بێ بەرامبەر بە مەیسان دۆرا، لە هەفتەی 36 یشدا، لە یاریگای نەوتی وەسەت 0-0 یەکسان بوو.
ئێستا تەنسا دوو هەفتە لە یارییەكانی ئەم خولە ماون بكرێن، غەراف ئێستا لە لووتكەی رزبەندیی یانە بەشدارەكانی ئەم خولەدایە، زۆریش نزیكە لەوەی بۆ خولی ئەستێرەكانی عیراقی وەرزی ئایندە سەربكەوێت، یانەی موسڵ-یش رکابەرییەتی بۆ سەركەوتن بۆ خولی ئەستێرەكانی عیراق، ئەم دوو یانەیەش نزیکن لەوەی بۆ خولی  ئەستێرەکانی عیراق سەربکەون، لە یارییەكانی هەفتەی 37 یشدا، موسڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ نەوتی وەسەتی دوا تیپی ریزبەندیی یاریی دەكات، ئەمانەی بەغداش لە یاریگای ناسرییە یاریی دەكات، ئەلغەرافیش لەیاریگای خۆیدا لەگەڵ جۆلانی چوارەم یاریی هەیە.
پێشمەرگەش كە لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیایە، دەبێتە میوانی عەفەکی 15 یەم و گازی باكووری شاری كەركوكیش كە لە پلەی 16 ی ریزبەندیدایە لەگەڵ مەسافی باشووری شەشەمدا یاریی دەکات.
رۆژی پێنجشەممەی ئایندە 26/6 یارییەكانی هەفتەی 37 دەستپێدەكە، یارییەکانیش بەو شێوەیە دەبن کە لە خشتەکەدا دیارییکراوەو لە پەیجی رەسمیی یەکێتیی تۆپی پێی عیراقەوە وەرگیراوە.
بەر لە دەستپێكردنی یارییەكانی ئەم هەفتە نوێیە، یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندیی ئەم خولە بەمشێوەیەیە:
-1 غەڕاف (36 یاری)(66 خاڵ).
-2 موسل (36 یاری)(65 خاڵ).
-3ئەمانەی بەغدا (36 یاری)(63 خاڵ).
-4 جۆلان (36 یاری)(62 خاڵ).
-5 كازمییە (36 یاری)(57 خاڵ).
سەبارەت بە دوو یانەكەی كوردستانیش كەبەشداریی ئەم خولەدەكەن (پ.سلێمانی و گازی باكووری شاری كەركوك) پلەی ریزبەندیی و كۆی خاڵەكانیان بەرلە یاریی ئەم هەفتەیەیان و تا هەفتەی 32 بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
-9 پ.سلێمانی (36 یاری)(48 خاڵ).
-13 گازی باكوور (36 یاری)(43 خاڵ).
شایانی باسە تیپی یانەی سەناعات كارەبایی دوا تیپی ریزبەندیی گروپەكەیەو لە پلەی 20 دایەو تەنیا 14 خاڵی هەیە.
لەم خولەی یانەکانی عیراقەوە، یەکەم و دووەم راستەوخۆ دەگەنە خولی ئەستێرەکانی یانەکانی عراقی وەرزی ئایندە، ئەو تیپەشی پلەی سێیەم دەگرێت هەلی سەرکەوتنی دەبیت، بەوەی دوو یاریی پلەی ئاوت لەگەڵ نەوتی بەسرەی18 یەمی خولی ئەستێرەکانی عیراقدا دەکات و براوە لەم یارییەی پلەی ئاوتەوە بۆ خولی ئەستێرەکانی عیراق سەردەکەوێت. 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان