نزیکەی سێ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە

گرفتی رێگەوبانی گوندەکانی گەرمیان چارەسەردەکرێت

11:24 - 2025-07-06
کوردستان
27 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی گەرمیان لە هەوڵێکی نوێدا پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی چەند گوندێکی ناوچەکەی راگەیاند.
عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان، بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی گوندەکانی زەردی حەمە، زەردی قادر، زەردی خەلیفە، زێڕین، دووخڕان، سەر بە ناحیەی رزگاری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بە درێژایى 7.7 کیلۆمەتر لە بواری جێبەجێکردندایە.
راشیگەیاند: بودجەی پرۆژەکە نزیکەی دوو ملیار و 972 ملیۆن دینارە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
روونیشیکردەوە: پرۆژەکە تا ئێستا 11 ٪ی جێبەجێکراوە و پێکدێت لە دروستکردنى (7.7) کیلۆمەترو بە یەک چینی ستابلایزەر، بە پانى 6.5 لەگەڵ دروستکردنى نزیکەى (27) ئاوبارەى کۆنکرێتى بە قەبارەى جیاواز، 13 گوندی سنوورەکە لێی سوودمەنددەبن.  ‏
گەرمیان، حسێن عەزیز

بابەتە پەیوەندیدارەکان