جۆنی دیپ و ئەلپاچینۆ لە فیلمێکی نوێدا

11:05 - 2022-08-18
هەمەرەنگ
505 جار خوێندراوەتەوە

دوای 25 ساڵ دوورکەوتنەوە لە کاری دەرهێنان، ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان «جۆنی دیپ» جارێکی تر لەو بوارەدا کار دەکاتەوە و بڕیاریداوە فیلمێکی نوێ دەربهێنێت، بۆ ئەم پڕۆژە نوێیەشی ئەکتەر و ئەستێرەی سینەما «ئەلپاچینۆ» هاوکارێتی لە بەرهەمهێنانیدا.
«Modigliani» ناوی فیلمە نوێکەیە و چیرۆکەکەی باسی 48 سەعات لە ژیانی هونەرمەندی شێوەکاری ئیتالی «ئەمیدیۆ مۆدلیانی» دەکات کە ئەو ماوەیە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە ژیانی ئەو هونەرمەندەدا کردووە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی «farout» «جۆنی دیپ» بۆ ئەم بەرهەمە نوێیەی هەریەکە لە «ئەلپاچینۆ» و «باری ناڤید» هاوکاری دەبن لە بەرهەمهێنانی فیلمەکەدا و ئەم هەنگاوەی «جۆنی دیپ»یش دوای ئەوە دێت کە ئەم هونەرمەندە وەک کاری دەرهێنان ساڵی 1997 فیلمی «The Brave» بەرهەمهێنا و هەر خۆیشی دەرهێنەری بوو، دوای ئەو وادەیە ئیتر ئەم ئەکتەرە رووی کردە نواندن و لە ژمارەیەک فیلمی دیار و بەناوبانگدا بەشداریی کردوو ناووناوبانگێکی باشی بەدەستهێنا.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان