یه‌كێكیان پرسیاری لێ ده‌كردم و ئه‌ویترشیان به سه‌یركردنه‌كه‌ی چوارده‌ورمی ته‌نیبوو. سه‌رنجی له هه‌موو جووڵه‌یه‌كم قووڵتر ده‌كرده‌وه، لێ بێزاركه‌ر نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێكرێكی بێده‌نگ بوو. تووڕه‌بوون به روخساریه‌وه ده‌رنه‌ده‌كه‌وت. جارجار زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ته‌نك و كورت كه‌مێك روومه‌ته‌كانی پێ به‌رزده‌كرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی درز بكه‌وێته لێوه‌كانی.
له روانگه‌ی بێده‌نگییه‌كه‌یه‌وه ده‌كرا خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ باری كه‌سایه‌تی بكه‌یت كه به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: من كه‌سێكی خراپ نیم، به‌ڵام مه‌هێڵه لایه‌نه خراپه‌كه‌م پیشان بده‌م.
سروشتی مرۆڤه‌كانیش وایه هه‌ركه‌سه و دڕنده‌یه‌كی ترسناك له ناخیایه‌تی، هه‌ندێك جار به‌شێوه‌یه‌ك تووڕه ده‌بێت تا ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی. بۆ گۆڕینی دۆخه‌كه یه‌ك دوو جار رووه و روخساری قسه‌كانم ده‌كرد تا لانیكه‌م درزێك بكه‌وێته نێوان لێوه‌كانییه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی پۆرترێت بێت هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو! نازانم بۆ ئه‌وه‌نده مه‌راقم بوو قسه‌یه‌كی لێ ببیستم، كه خۆم له‌به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیاردام. كه‌سی پرسیاركه‌ر رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بوو. له‌ب له‌بان و رێوی ئاسا له كه‌میندا بوو بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم یان گۆڕینی قسه‌یه‌كه‌م. دوای چه‌ند پرسیارێك هه‌مان پرسیاری یه‌كه‌می لێ كردمه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به لاڕێیه‌كی ترا.
بۆمان باس بكه بۆ كوشتت؟
هه‌ڵه‌ی من نه‌بوو.
خۆی گوتی: پێش ئه‌وه‌ی شه‌یتان خه‌به‌ری ببێته‌وه بمكوژه.