سارا ته‌ڵایی، هونه‌رمه‌ندی نیگاركێش له تازه‌ترین به‌رهه‌می خۆیدا، تابلۆ هونه‌رییه‌كانی له وێنه‌یه‌كی وه‌ستاو ده‌گۆڕێت بۆ وێنه‌یه‌كی جووڵاو و زیندوو. ئه‌و ده‌ڵێت: ئامانج له‌و كاره‌شی پێدانی تاموچێژی زیاتره به تابلۆكان و رێزلێنانە له جوانی و خۆڕاگری و رۆحی كه‌لتوری كوردستانه، پێشیوایه ئه‌و شێوازه ته‌نها دیزاینی جووڵه نییه، به‌ڵكو رۆحێكی جووڵاوه له نیگاركێشیدا.
سارا به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ته‌كنۆلۆژیای مۆدێرن و دنیای (AI) یان ژیریی ده‌ستكرد به خێرایی په‌لی كێشاوه‌ته ناو هه‌موو بواره‌كانی ژیانه‌وه، جا بۆیه منیش بڕیارمدا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه به خێرایی بگات له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تهكنۆلۆژیایهوه، تابلۆكانم ئاوێته‌ی ژیریی ده‌ستكرد بكه‌م و به شێوازی سێ ره‌هه‌ندی و به شێوه‌یه‌كی هونه‌رییه‌وه، ده‌رگایه‌كی نوێتر به‌ره‌و رووی چاوی بینه‌ر دا بكه‌مه‌وه و رۆحێكی زیندووتر به قووڵایی ره‌نگ و فۆرم و جوانیناسیدا بكێشم.
وتیشی: ئه‌و كاره‌ش خۆی له خۆیدا هونه‌ره و پێویستی به خوڵقاندن و داڕشتنه‌وه هه‌یه، تا بتوانی دیوه شاراوه‌كانی هونه‌ری بینراو و نه‌بینراو بخه‌یته‌ڕوو. ئه‌و ههنگاوهشم بۆ ئه‌وه‌یه، بتوانم به كاره‌كانم و تێكه‌ڵكردنیان به سروودی نیشتمانیی و نیشاندانی رۆحی نیشتمانپه‌روه‌ریی له‌ڕێگه‌ی ده‌رخستنی سیمای فۆلكلۆر و كه‌له‌پوری كوردی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له تابلۆ و سلایدی ئه‌نیمه‌یشندا، چێژێكی جیاوازتر ببەخشمه به‌ر چاوی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان به تایبه‌ت منداڵان، نیازم هه‌یه ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌رێك هه‌بێت بۆ كاره‌كانم، پێشانگه‌یه‌ك بكه‌مه‌وه.
ته‌ها عه‌بدوڵڵا