نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆک کۆماری سوریا لەسەر ئاگربەستێکی گشتگیر رێککەوتوون.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، رێککەوتنەکە بە پشتیوانیی ئەمریکا و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بووە و لەلایەن تورکیا و ئوردنەوە پێشوازیی لێکراوە.
باراک رێککەوتنەکەی بە "پێشهاتێکی گەورە" ناوبرد و داوای لە دروز، بەدەوی و سوننەکان کرد چەک دابنێن و ناسنامەیەکی نوێی سوری بونیاتبنێن.