سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، دوای رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، بڕیارە ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە و مووچەی مووچەخۆرانیش رەوانە بکرێت.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنەکە، رایگەیاند، رێککەوتنەکە دوای سەردانی سەرۆک بافڵ بۆ بەغدا و دەستپێکردنی گفتوگۆی هاوبەش بووە.
بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکە کە رۆژی 16ی ئەم مانگە پەسەندکرا، هەرێم مانگانە 120 ملیار دیناری نانەوتی و رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات، لە بەرامبەردا حکومەتی عیراق مووچە دەنێرێت.