دادگای تورکیا داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی رەتکردەوە

01:54 - 2025-07-19
جیهان
39 جار خوێندراوەتەوە

دادگای تورکیا داواکاریی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و حوکمدراوانی دیکەی دۆسێی کۆبانێی رەتکردەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سێ جار بڕیاری لە بەرژەوەندییان دەرکردووە.
دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە هۆکاری رەتکردنەوەکەی بۆ یەکلایینەبوونەوەی دوا بڕیاری دادگای ئەوروپا گەڕاندووەتەوە. 
دەمیرتاش، کە لە ساڵی 2016ەوە دەستگیرکراوە، لە دۆسێی کۆبانێدا سزای 42 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە و سەرجەم داواکارییەکانی پێشووش بۆ ئازادکردنی رەتکراونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان