بەمەبەستی تاوتوێکردنی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و ئاگرکەوتنەوەکەى کوت، بڕیارە رۆژی دووشەممە 21ی تەمموز ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێکی نائاسایی بکات.
بەگوێرەی کارنامەی ئەنجومەنەکە، لە دانیشتنی رۆژی دووشەممە دوو تەوەر تاوتوێ دەکرێن، یەکەمیان گفتوگۆ لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت لە پارێزگای واست، کە تیایدا زیاد لە 60 کەس گیانیان لەدەستدا و تاوەکو ئێستا لەسەر ئەو رووداوە 17 لێپرسراو لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی لە رێگەی درۆنەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.