حكومەتی عیراق تەنها نیوەی خواستی كارەبای بۆ هاووڵاتییان دابینكردووە

09:14 - 2025-07-19
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی ئابووریی ئیكۆ عیراق لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، عیراق نیوەی خواستی هاووڵاتیان بۆ كارەبا دابین دەكات و پێشبینیش دەكرێت لە مانگی داهاتوودا خواست لەسەر كارەبا زیاتر ببێت.

راشیگەیاندووە، خواست لەسەر كارەبا لە عیراق لە نێوان 50 بۆ 55 هەزار مێگاواتدایه، بەڵام لە هاویندا ئەو ژمارەیە لە هەڵكشاندایە بەهۆی ئەوەی خواست لەسەر كارەبا زیاتر دەبێت.

روانگەی ئابووری ئیکۆ لە عیراق دەشڵێت، بەرهەمهێنانی راستەقینەی كارەبا لە ئێستادا‌ 28 هەزار مێگاوات زیاتر نییە لەبەر چەند هۆكارێك، لەوانە راگرتنی هاوردەكردنی غازی ئێرانی و كێشە لە وێستگەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چارەسەركردنی قەیرانی كارەبای عیراق سێ رێگەی پێویستە، یەكەمیان هاوردەكردنی غازی ئێران، دووەم هاوردەكردنی كارەبا لە وڵاتانی دراوسێ، سێهەمیشیان بەكرێدانی وێستگەكان بە قەتەر یان عوممان بە ئامانجی بەرهەمهێنانی كارەبا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان