عیراق ئامادەکاری بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات

10:49 - 2025-07-19
عیراق
52 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عیراق سەردانی هەولێر بکات.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عیراق بە ئەندامێتی نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ سەردانی هەولێر دەکات و بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم، بەدواداچوون بۆ بڕی راستەقینەی نەوتی بەرهەمهێندراو لە هەرێمی کوردستان و داهانەکەی و دواتر هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتەکە دەکات.

سەرچاوەکە دەڵێت، لەسەر بنەمای راپۆرتی کۆتایی ئەو وەفدەی وەزارەتی نەوت، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگەکانی حوزەیران و دواتر دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان