پیت هیگسیت وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا كارە ئەلیكترۆنی و كۆمپیوتەرییەكانی پێنتاگۆن دراوە بە هەندێك هێزی كاری چینی، بەڵام لەمەودوا هیچ جۆرە دەستێوەردانێك لە كارەكانی وەزارەتەكەی رێگەی پێنادرێت.
ئەم قسانەی پیت دوای ئەوە دێت كە هەواڵێك بڵاو بووەوە، باس لەوە دەكات كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی تایبەت بە بەرنامە كۆمپیوتەرییەكان هەندێك كاری پێنتاگۆنی بە ئەندازیار و هێزی كاری چینی سپاردووە، لەبەر ئەوەی هێزی كاری چینی هەرزانە.
ئەلعەرەبییە بزنس