کۆمسیۆن: چیتر لەکاتی دەنگداندا پەنجە مۆر مەکەن

03:52 - 2025-07-20
کوردستان
34 جار خوێندراوەتەوە


کۆمیسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عیراق بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەى بەکارهێنانى مەرەکەبى هەڵبژاردن و لە هەڵبژاردنى داهاتوودا دەنگدەران دواى دەنگدان، پەنجەیان مۆرناکەن.

ئەمیندارێتى گشتیی ئەنجومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى بەڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عیراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنەکە لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێى یاداشتێکى نووسینگەى سەرۆکى فەرمانگەى هەڵبژاردنى بە ناوى مەرەکەبى هەڵبژاردن کردووە و دواى تاوتوێکردنى لەلایەن ئەندامانى ئەنجومەن، بە زۆرینەى دەنگ رەزامەندى درا بە هەڵوەشاندنەوەى بەکارهێنانى مەرەکەبى هەڵبژاردن.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرى دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە، لەبەرئەوەى کارتى دەنگدان بایۆمەترییە و کەس ناتوانێت بەکاریبهێت، لە دواى 24 سەعاتیش رادەگیرێت، بۆیە بەکارهێنانى مەرەکەبى هەڵبژاردن خەرجییەکەى زیادبوو لەسەر دەوڵەت، لەبەرئەوە کۆمیسیۆن بڕیاریداوە لە پرۆسەى هەڵبژاردندا لایببات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان