میدیاکانی ئێران رایدەگەیەنن، تاران و وڵاتانی ئەوروپا لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی رێککەوتوون، بەڵام کات و شوێنی گفتوگۆکان هێشتا دیارینەکراوە.
بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، دانوستانەکان لەسەر ئاستی یاریدەدەری وەزیرانی دەرەوە دەبێت.
رێککەوتنەکە دوای هۆشداریی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا دێت، کە رایانگەیاندبوو ئەگەر تا کۆتایی مانگی ئاب پێشکەوتن روونەدات، سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش کە بەپێی رێککەوتنی 2015 راگیرابوون، بەسەر ئێراندا دەسەپێننەوە.