ئابووریی ژاپۆن لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵدا بوژانەوەیەکی رێژەیی بەخۆوە بینیووە، ئەوەش دوای بڕیارێکی حکومەتی تۆکیۆ دێت لەبارەی هەڵگرتن یان کەمکردنەوەی ئەو کۆت و بەندانەی کە بەهۆی کۆڤید- 19-ەوە بەسەر کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەدا سەپێنرابوون.
بەگوێرەی توێژینەوەی سەنتەرەکانی توێژینەوەی ئابووری لە ژاپۆن، رێژەی بوژانەوە لەو سێ مانگەدا گەیشتۆتە 0.5 ٪ ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بەکاربردن و وەبەرهێنان.
ئەگەرچی ژاپۆن وەک پێویست بە دەنگ W.H.O وە نەچوو لە سەپاندنی کۆت و بەندەکانی کۆرۆنادا جگە لە کەمبوونەوەی قازانجی کایەی گەشتیاری کە دۆخەکە سەپاندبووی.
بەڵام بە وتەی شارەزایانی بواری ئابووری و سەنتەرەکانی توێژینەوە، سەرەڕای بوژانەوەی ئابوورییەکەی، لە روویەکی ترەوە تۆکیۆ زەرەرمەند دەبێت لە شەش مانگی دووەمی ئەمساڵدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنییەوە.