دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان، بانگەواز بۆ کەسوکای سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا، بەمەبەستی سکاڵا تۆمارکردن سەردانی چەند شوێنێکی دیاریکراو بکەن کە یەکێکیان مۆنۆمێنتی ئەنفالە لە قەزای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ بۆ چوارەم رۆژە سکاڵا تۆمارکردن بەرودەوامە و بڕیارە دوو رۆژی دیکەش بەردەوام بێت.
سەرچاوەیەک لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ چوارەم رۆژە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، پۆل پۆل دێن بۆ سکاڵا تۆمارکردن دژی تۆمەتبار عەجاج، پرۆسەکە دوو رۆژی دیکەش دەخایەنێت.