لە سلێمانی خواست لەسەر دانانی سیستمی سۆلار زیادیکردووە

01:18 - 2025-08-07
کوردستان
63 جار خوێندراوەتەوە

دانانی سیستەمی سۆلار (وزەی خۆر) لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە شاری سلێمانی، بەڕێژەی 100% زیادیکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە زیاتر لە 23 مێگاوات.

بەشی وزەی کارەبای سلێمانی دەڵێت، رۆژ لە دوای رۆژ هاووڵاتیان روو لە دانانی سیستمی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دەکەن و لە ماوەی شەش مەنگی رابردووشدا بە رێژەی 100% زیادی کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان